كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا

نوێنەری گشیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشدەكرێت.

هەرچەندە پێشتر راگەیەندرا مانگانە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share