ژنێک لە کەلار بەهۆی لێچوونی غازەوە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایدەگەیەنێت، بەهۆی لێچوونی غازەوە، دوو خوشک ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانیلەدەستدا.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوو ژن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بە وتەی کەسوکاریان، غاز لێیداون.

وتیشی، بەهۆی کاریگەریی غازەکەوە، یەکێک لە ژنەکان گیانیلەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە، رەوانەی سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو قوربانییە خوشکی یەکترن و لە یەک ماڵدا لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار ژیاون، تەمەنیان لە سەروو 50 ساڵەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share