بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی 30 مەتری هەولێر کەوتەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە یەکێک لە نهۆمەکانی هۆتێل (قەسری دهۆک)لەسەر شەقامی 30 مەتری هەولێر کەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا چەندین کەس لەناو هۆتێلەکە گیریان خواردبوو، بەڵام هەرزوو توانرا رزگاربکرێن.
ئاشکراشیکرد، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.