پێرێز تەکتیکی چوامینی لەگەڵ بێلینگهام بەکاردەهێنێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید خواستی لەسەر واژۆکردنی بۆندی جود بێلینگهامی یاریزانی بوروسیا دۆرتمۆندە، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.

ڕۆژنامەی “مارکا” لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڵاویکردووەتەوە، کە بەهۆی هەوڵەکانی یانەی لیڤەرپوڵ و چێڵسییەوە بابەتی گواستنەوەی جود بێلینگهام ئاڵۆز بووە.

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە بڕیاریداوە هەمان تەکتیکی ئۆریلین چوامینی لەگەڵ بێلینگهام بەکاربخات، بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێنەری خۆی ئاراستەی ئەڵمانیا دەکات و لەگەڵ یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی کۆدەبنەوە، بەو جۆرە هەوڵدەدەن لە یانە ئینگلزییەکانی دووربخەنەوە و پێشوەختە ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵدا واژۆبکەن.

بابەتی پێشتر

کوا ئۆبامیانگ؟ چێڵسی (27) ڕۆژە گۆڵێکی تۆمارکردووە

بابەتی دواتر

لێكۆڵەرێكی ئەمریكی: کۆشکی سپی چوونی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا قەدەغە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاڤی گۆڕانکاری دەکات

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە بڕیاریداوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەى یانەکەى بەرامبەر ڤیاریاڵ بکات. چاڤی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو…
Total
0
Share