ڕامۆس لەگەڵ پاریس کێشەی بۆ دروستبووە و دوو یانەی دیکە فشاردەکەن

بەرگریکار و کاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، سێرجیۆ ڕامۆس لە دانوستاندنەکانی بەردەوامە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە.

ڕۆژنامەکانی لیکیپ و لو 10 سپۆرتی فەرەنسی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە ئاشکرایانکردووە، تاوەکو ئەم ساتە دانوستاندنی نێوان سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمان بەردەوامە، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا کێشە لەنێوانیاندا دروستبووە.

بەپێی هەردوو سەرچاوەکە، ئیدارەی پاریس هاوشێوەی ڕیاڵ مەدرید بۆندێکیان تەنها بۆ یەک وەرز پێشکەشی ڕامۆس کردووە، بەرگریکارەکەش داوای بۆندێکی بۆ ماوەی دوو وەرز کردووە، ئەوەش هەمان ئەو کێشەیەیە، کە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید هەیبووە.

لو 10 سپۆرت نووسیویەتی، لیۆناردۆ پێشنیازی بۆندێکی نوێی بۆ ماوەی وەرزێک کردووە، بەو مەرجەی بەرگریکارەکە بەپێی ئاست و تواناکانی لە کۆتایی ئەو وەرزەدا لێکدانەوەی بۆ بکرێت و وەرزێکی دیکەش ئۆفەری بخرێتە بەردەست بەهەمان مەرجی وەرزی پێشوو، کە ئەوەش نزیکە لە ڕێککەوتنەوە.

لەلایەکی دیکەوە یانەکانی مانچستەر یونایتد و بایرن میونشن بەهەمان شێوە بۆندیان پێشکەشی یاریزانەکە کردووە، سەرچاوە ئیسپانییەکان پێیانوایە ئەو دوو یانەیەش گوشاری توندیان دروستکردووە تاوەکو پەیوەندییان پێوەبکات.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ خواستی لەسەر کاڤانی-یە و کێشەیەکی هەیە

بابەتی دواتر

درامای یونایتد و سانچۆ کۆتاییهات و ڕاشفۆرد نهێنیەکەی ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
Total
0
Share