بەفەرمی.. دوو پیاوە مێژووییەکەی میلان گەڕانەوە

یانەی مۆنزا بلیتی سەرکەوتنی بڕی و وەرزی داهاتوو هاوشانی یانەکانی لیچی و کریمۆنێزی، بەشداریی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا دەکات (سیریا ئەی).

لەو بارەیەوە سیلڤیۆ بێرلسکۆنیی خاوەنی یانەی مۆنزا بە (DAZN) ی ڕاگەیاند، “خۆشییەکی کەم وێنەیە، مۆنزا لە ساڵی 1912وە دامەزراوە و هەرگیز بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا سەرنەکەوتووە، ئەمڕۆ سەرکەوتووین، پێکهاتەیەکی شایستەمان هەیە و وەرزی داهاتوو ڕووبەڕووی گەورەکانی کالچیۆ دەبینەوە، ئامانجی داهاتووشمان بەدەستهێنانی ناسناوە گەورەکان دەبێت.”

شاری مۆنزای ئیتاڵی، شاری “فۆرمولا 1” وەرزی داهاتوو سەردەمێکی مێژوویی بەڕێ دەکات، دوای بردنەوەیان لە یانەی پیزا، بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا بۆ خولی پلە یەکی ئیتاڵیا “سیریا ئەی” سەرکەوتن.

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی تەمەن 85 ساڵ، سەرۆکی پێشوو و ئەندازیاری بە مێژوویی کردنی میلان، لە 2018 یانەی مۆنزای بە بڕی 3.4 ملیۆن دۆلار کڕی، هاوشێوەی سەردەمی میلان، ئەدریانۆ گالیانی تەمەن 77 ساڵی کرد بە بەڕێوەبەری گشتی.

ساڵی 2020 نزیکبوون لە گەیشتن بە خولی پلە یەک و سەرکەوتوو نەبوون، لەم وەرزەدا پلەی چوارەمی خولی پلە دووی ئیتاڵیایان بە 67 خاڵەوە بەدەستهێنا، شەوی ڕابردوو لە یاریی پاڵاوتنی یانە سەرکەوتووەکاندا بە بردنەوەیان لە پیزا بە ئەنجامی (4-3) کورسییەکی “سیریا ئەی”یان مسۆگەر کرد.

بابەتی پێشتر

لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی دیجلە شارێکی مێژوویی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

لەژێر كاریگەریی ماددەی هۆشبەردا یارییان بە نارنجۆك كرد و كوشتنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share