(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە بردنەوەی بایرن میونشن کۆتاییهات

ئەمشەو شەممە، یانەی بایرن میونشن یاریی هەفتەی 14ی خولی ئەڵمانیای بەرامبەر یانەی بوروسیا دۆرتمۆند ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 14ی بوندس لیگا میوانداریی بایرن میونشنی کرد، کلاسیکۆی نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی باڤارییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی بایرن لە خولەکەکانی نۆ، 44، 77 لەلایەن ڕۆبێریت لینادۆڤیسکی (دوو گۆڵ)، کینگسلی کومانەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی فێستیڤالین لە خولەکەکانی پێنج و 48 لەلایەن جولیان براندت و ئێرلینگ هالاندەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن میونشن ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 34 و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ دۆرتمۆند لە یەک خاڵەوە بۆ چوار خاڵ هەڵکشاند.

بابەتی پێشتر

له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی ئەڵمانیا مەدالیای ڕێزلێنان دەداتە کچە کوردێک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share