ئارسەر: کریستیانۆ هاوشێوەی دایکمە، ئەو خواردنانەشم بۆ دیاریدەکات کە دەیانخۆم

ئارسەر لە ئێستادا لە یوڤانتۆس بەختەوەرە و کریستیانۆ ئامۆژگاری دەکات

ئەستێرەی بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، ئارسەر مێلۆ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئەنجامدەدات و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

ناوەندکارەکەی سیلیساو ئاماژە بە سەرکەوتنیان بەرانبەر بەرشلۆنە و چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ژیانی تایبەتی خۆی و هاوڕێکانی دەکات.

چ وەڵامێکی بەرشلۆنەتان دایەوە..

(بەپێکەنینەوە) بەڵێ، لێکدانەوەی چڕمان بۆ بەرشلۆنە کرد، ئەوەش لە سایەی ئەو کارمەندانەی کاتێکی زۆریان بۆ شیکردنەوەی شێوە یاریکردنی ڕکابەر تەرخانکرد، خاڵی لاواز و هێزی ئەو یانەیەیان بۆ دەرخستین، ڕۆژانی پێش یارییەکە بەباشی مەشقمان لەسەرکردن و دڵنیابووین چی ڕوودەدات، بەرشلۆنە هەمیشە بەدوای تۆماری گۆڵدا دەگەڕێت، دەمانزانی دێنە پێشەوە و مەوداکان لە پشتیانەوە دروستدەبێت، ئەگەر بە حەوت یان هەشت هێرشبکەیت برەو بەتوانا هێرشبەرییەکان دەدەیت و هێڵی بەرگریت لاوازدەبێت، دەمانزانی لە یارییەکەدا ڕوبەڕوی چی دەبینەوە و شرۆڤەی باشمان بۆکرد.

لەبارەی بەرشلۆنەوە پرسیاریان لە تۆ نەکرد؟

بەڵێ، پێموتن پێکهاتەیەکی کوالیتی بەرزە و لەڕووی پۆزیشنەوە لە ئێمە باشتردەبن، چاوەڕوانی ئەوەشمدەکرد لە چەند ساتێکی یارییەکەدا دووچاری ئاستەنگیمان بکەن، بەڵام لە سایەی خوێندنەوە و لێکدانەوەی کارمەندانی یانەوە بەباشترین شێوە ڕوبەڕویان بووینەوە.

لەو باوەڕدابوون سەرکەوتوودەبن؟

دەمانویست لوتکەی کۆمەڵەکە بگرینەوە و پێویستمان بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ بوو، هەرچەندە کارەکە زەحمەتبوو، بەڵام باوەڕمان بەخۆمانبوو، لە یوڤانتۆس کاتێک ئامانجێک دیاریدەکەین سوور دەزانین دەتوانین بیپێکین، هەموو سەرنجمان لەسەر گرتنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە بوو.

لە لاوازی بەرشلۆنەوە سەرسام نەبوویت؟

یارییەکی باشیان نەکرد، بەڵام ئەوان کوالیتییان بەرزە و هەندێجار دەمانناڵاند بەدەستیانەوە، لەڕووی دەروونییەوە ئێمە بەهێزتربووین.

جیاوازی نێوان یاری گەڕانەوە و یاری چوون لە چیدابوو؟

ئەقڵیەتی یاریکردنمان جیاوازبوو، لەم یارییەدا دەمانزانی ڕوبەڕوی بەرشلۆنە ببینەوە براوەدەبین، وزە و گڕوتینمان زیاتربوو بەتایبەت لە سی خولەکی سەرەتای یارییەکە بە دڵەڕاوکێوە یاریمانکرد، زانیمان چۆن بەرگریدەکەین بە دوو هێڵ لەبەردەم هێڵی بەرگرییەوە، باشتر خوێندنەوەمان بۆکردن و لە ڕووی دەروونییەوە بەهێزتربووین، ئەوەی جیاوازبوو شێوەی بیرکردنەوە و ئەقڵیەتمان بوو.

لە ڕۆیشتنت لە بەرشلۆنە تێگەیشتیت؟

هەڵایەکی زۆریان لەبارەی منەوە دروستکرد، دەمزنی یانەکە بەجێدەهێڵم و هەوڵمدا هەنگاوەکانم ڕێکبخەمەوە، بەرشلۆنە هەموو شتێکی پێدام و دەرگای ئەوروپای بۆ کردمەوە کە خەونی منداڵیم بوو، یانەیەکە مێژووی قوڵی هەیە بەتایبەت لەگەڵ یاریزانە بەرازیلیەکان.

خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کردیت؟

نازانم، ئەوان بە بابەتێکی تایبەتی لێیتێگەیشتن، قورسە لەو بارەیەوە قسەبکەم، منیش خوێندنەوەی خۆمم هەیە هیواداربووم بەو شێوەیە نەبێت، بەنسبەت ئەوانەوە هەنگاوەکان دروستبوون و ئەوە ڕوویداوە کە ویستویانە، بەڵام پەیوەندیم بە یانەیەکی نایاب و کەسانی دیکەوە کردووە کە لە کارەکانیاندا سەرکەوتوون.

لەو ساتەوە گرێبەستت لەگەڵ یوڤی کرد، چیتر لە بەرشلۆنە ڕێزیان نەگرتیت و دووریانخستیتەوە؟

قورسە لەسەر ئەو بابەتە کۆمێنتم هەبێت، چونکە بەڕاستی ڕوویدا، ئەوە دەمەوێت بەبیری بهێنمەوە کارە باشەکانە لە بەرشلۆنە، هەستمدەکرد هەمووان خۆشیاندەوێم و لەڕاستیدا من دەمەوێت لە هەڵەکانەوە زیاتر فێربم.

بەختەوەریت کە لە یەک کاتدا لەگەڵ مێسی و کریستیانۆ و نێیمار یاریتکردووە، چۆن تیشک دەخەیتە سەر ئەو سێ یاریزانە گەورەیە؟

ئەقڵیەتیان نایابە، پاشان بەهرەی یاریکردنیان کە هەمووان دەزانن خاوەن چ بەهرەیەکن، ئەوانە سێ بەهرەدارترین یاریزانانن لە ژووری جلگۆڕینەکان لەگەڵیاندا کۆبوومەتەوە، ئەوەی ئەم سیانە کۆدەکاتەوە ئەقڵیەتی بردنەوەیانە، هەرگیز بە کەم ڕازینابن، هەمیشە زیاتریان دەوێت، گۆڵێک تۆماردەکەن و هەوڵی زیاتر دەدەن، دوو گۆڵ تۆماردەکەن و دەیانەوێت بیکەن بە سێ، پاشان چوار، ئەو خەسڵەتەیان سەرسامیکردووم، سەرنجدان و ئاستیان هەرگیز دانابەزێت.

چ شتێکی کریستیانۆ سەرسامی کردیت؟

شێوازی کارکردنی، جیهان بچوکە و خەڵکیش بەردەوام دەنوسن و قسەدەکەن، لەڕێگەی خەڵکانێکەوە دەمزانی کریستیانۆ چۆن کاردەکات، بەڵام کە لەنزیکەوە دەیبینیت زیاتر سەرسام دەبیت، هەندێجار بەهۆی درەنگ یاریکردنمانەوە کاتژمێر دووی شەو دەچینە ناوچەی مەشقەکان دەبینین لەوێیە ڕاهێناندەکات، ئەمە کێیە؟ بێگومان کریستیانۆ، گاڵتەی لەگەڵدەکەم و دەڵێم تۆ نەخۆشیت، بەڵام لەڕاستیدا چی بە کەسێک دەوترێت ئەو هەموو نازناو و خەڵاتەی بەدەستهێناوە، لەڕووی دەروونییەوە زۆر بەهێزە.

چیت پێدەڵێت؟

کریستیانۆ هاوشێوەی دایکە، هەردووکمان بە زوبانی پۆرتوگالی قسە دەکەین و لەو ساتەوە پەیوەندی بە یوڤییەوە کردووە یارمەتیم دەدات، زۆر نزیکە لێمەوە، تەنانەت لە زۆر ئەو بابەتانەی تێناگەم لێیان لە نموونەی ژەمە خۆراکەکانم و ئەو خواردنانەی دەیانخۆم ئامۆژگاریم دەکات، پێمدەڵێت چی بۆ خواردن گونجاو نییە و چی گونجاوە، یاریدەی هاوڕێکانی دەدات و بۆ من زۆر باش بووە، هەمیشە هەوڵدەدات بەشداری کارە باشەکانبێت و یاریدەمان بدات، شانسم هەموو لەگەڵ کریستیانۆ بووم بە هاوڕێ و هەموو هاوڕێیانی دیکەش، کەسانێکی زۆر باشن.

لەبارەی مێسییەوە چی دەڵێت، کە ویستی یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت؟

سەرەڕای مێژووی گەورەی لیۆ لە بەرشلۆنە کە لە منداڵییەوە لەو یانەیە بووە و خۆشەویست و ئەفسانەی هەمووانە، بەڵام سەرسام نەبووم بە ڕۆیشتنی، بەڵکو سەرسامبووم لەو بێڕێزییەی بەرانبەری کردیان، ئەگەر بیەوێت بڕوات یان نا ئەوە بڕیاری تایبەتمەندە بەخۆیەوە دەبوو ڕێزی بڕیارەکەی بگرن.

لە یوڤانتۆس و لەگەڵ تۆپی پێی ئیتاڵیا گونجاویت؟

لەڕاستیدا زۆر بەباشی گونجاوین، لە ژووری جلگۆڕینەکان چەندین یاریزانی کوالیتی بەرز و ئەزموونداری لێیە، یاریدەدەرم بوون و بەخێرهاتنیان کردم و زۆر خۆشحاڵم لەگەڵیاندا.

سەرەڕای ئەوەی لە ژووری جلگۆڕینەکان هاوڕێی مێسی و چەندین ناوداری دیکە بوویت، ئێستا لەگەڵ کریستیانۆ و بوفۆن هەست بەچی دەکەیت؟

هاوشێوەی بەرشلۆنە، لێرەش لە ژووری جلگۆڕینەکان یاریزانی وەهام دیوە تەنها بە پلەی ستەیشن چاوم پێیانکەوتبوو، ئێستا لەگەڵمدان لەنمونەی کریستیانۆ، بوفۆن، بونۆچی، کیلینی، هەموویان ئەفسانەن.

باشترین کاتەکانی لەگەڵ کێ بەرێدەکەیت؟

یەک کەس نین و شانسدارم کە چەندین هاوڕێی نزیکم هەیە، دانێلۆ و ئەلێکس ساندرۆ، ئەو دووانە لەهەڵبژاردەی بەرازیل دەمناسین، لەگەڵ دیبالا بە ئیسپانی قسە دەکەم، بەهەمان شێوەی بینتانکۆر و مۆراتا، لەگەڵ کریستیانۆ بە پۆرتوگالی، لەگەڵ هەریەکێکیان پەیوەندیم پێکهێناوە و گفتوگۆ دەکەم، پاشان جەنگاوەرە کۆنە ئیتاڵیەکان کە خاوەن ئەقڵیەتی یاریکردنی ئیتاڵین، تا ئاستی مردن کارەکانیان بەجدی ئەنجامدەدەن.

جیاوازی یاریکردنی بەرشلۆنە و یوڤانتۆس لە چیدایە؟

هەموو شتێک جیاوازە، هەریەکەیان سیستمێک پەیڕەودەکات، یوڤانتۆس هێزی زیاترە و لە چەندین پێگەوە یاریدەکات، بەرشلۆنە زیاتر گرنگی بە پۆزیشن و کۆنتڕۆڵی یاریگا دەدات، دوو شێوازی جیاوازن لە دوو یانە هەموو شتێکیان بەدەستهێناوە.

لە یوڤی زیاتر ڕاهێنان دەکەن؟

ئەقڵیەتی ئیتاڵییەکان جیاوازە، لێرە بوارە جەستەییەکان گرنگی زیاتری پێدەدرێت لە هۆڵی ڕاهێنانەکان، تەنانەت لە تاکتیکیشدا جیاوازی هەیە، زیاتر لە بەرشلۆنە ڕاهێنان دەکەن، لە هەموو یانەکانی دیکە زیاتر، ئەوە کلتورە لێرە.

جیاوازی نێوان لالیگا و کالچیۆ زۆرە؟

هاوشێوەن، ئەوەی جیاوازە شێوازی یاریکردنی ئیتاڵیەکانە، لێرە کاتێک گۆڵ تۆماردەکەن پێنج بەرگریکار دەخەنە ئامادەباشییەوە، یاری بە تۆپی درێژ دەکەن، ئەقڵیەتی ئیتاڵیەکان بەراورد بە ئیسپانیەکان جیاوازە، بەڵام هەردوو خولەکە بەگشتی بەهێزن.

ئەم گۆڕانکارییە بۆ تۆ قورس نەبوو؟

لەسەرەتاوە کەمێک دەمناڵاند لەبەرئەوەی سیستمی یاریکردن جیاوازە. چانسم هەبوو لەگەڵ ڕاهێنەرێک دەستم بەکارکرد کە لەهەمان پێگەی خۆمدا یاریکردووە (مەبەستی پێرلۆیە)، زۆر یارمەتیدەرمە و پێمدەڵێت چی بکەم و چی نەکەم، ئەزموونێکی زۆری هەیە و تەنها سەرم دادەنەوێنم و گوێی لێدەگرم.

چیت پێدەڵێت؟

بابەتەکە پەیوەندی بەو پلانانەوە هەیە کە یارییان پێدەکەین، هەندێجار بە دووان لە سەنتەری ناوەند و هەندێجار بە سیان یاریدەکەین، بەپێی دۆخەکە گۆڕانکاری لە ئەرکەکانمان ڕوودەدات، هەندێجار ئاڕاستەی باڵە هێرشبەرییەکانمان دەکات، هەندێجاریش داوای تۆپی درێژدەکات، بەباشی ڕوونکردنەوەمان پێدەدات و خوێندنەوەی بۆ ڕکابەران زۆر بەهێزە.

یاریکردن بەبێ هاندەر چۆنە؟

یاریکردن بەبێ هاندەر، بێدەنگی یاریگا، زۆر بکوژە، بکوژی یاریزانانە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

فەڕەنسا.. گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی دژ بە پرۆژە یاسای ئاسایشی گشتگیر و پۆلیس ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share