بارانبارین رێوڕەسمێک دوادەخات

بەهۆی باران و ناجێگیری کەشوهەواوە رێوڕەسمی ماستی قەڵاتێ لە هاوار بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

لیژنەی ئامادەکاریی رێورەسمی ماستی قەڵاتێ بڵاویکردەوە، “لەبەر باران و ناجێگیری کەشوهەوا بڕیارماندا بە دواخستنی رێوڕەسمەکە بۆ کاتێکی نادیار”.

پێشتر بڕیاردرابوو ئەمڕۆ لە گوندی هاوار چوارەم رێوڕەسمی ماستی قەڵاتێی کاکەیی بە درووشمی “بەخشین کلیلی بەختەوەرییە”، بە بەخشینەوەی ماست و نمایشکردنی چەندین پڕۆژە و بەرهەمی هونەری بەڕێوەبچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هێزە ئەمنییەكانی كرد كە ماندوونەناسانە لە خەمی پاراستنی ئارامیی هاوڵاتییاندان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و…
Total
0
Share