وتەبێژی دەزگای ئاسایش: ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە و، بەبێ ئاگاداری وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەکی ئەمریکی بە ناوی برایان ویڵسن لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیبەوەدا ناوە کە خۆی سەربەخۆ، بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی وڵاتەکەی کە ئەمریکایە، هاوکار بووە لە دروستکردن، مەشق و راهێنانی مەیدانی بە میلشیایەکی چەکداری نایاسایی بەناوی “هێزی دووپشک”.

وتیشی، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە وەک کەسێکی بەکرێگیراو ئەرکی مەشق و راهێنانی سەربازی داوە بەو هێزە، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیرکراوە، ئێستا لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگیراوە و یاسای بەسەردا جێبەجێدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: بەرنامەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکانمان نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “بەرنامەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکانمان نییە”. عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ دانیشتنێك ناكەین

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تاوەكو پرسی هەڵەبجە یەكلانەكرێتەوە بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share