كوالێتی كۆنترۆڵ چ پەیوەندییەكی بە كەمیی كارەبای نیشتمانییەوە هەیە؟

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری کەمیی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بۆ زۆریی خواست لەسەر وزەكە دەگەڕێنێتەوە، دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی زۆریی خواست، كوالێتیی ئامێرە کارەباییەكانن کە پێویستیان بەبڕیکی زۆری کارەبا هەیە.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزیی خواست لەسەر کارەبا لە هەرێم ئەوەیە، کە ئەو ئامێرانەی بۆ کوردستان هاوردە دەکرێن بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەڕنابن و پێویستیان بە بڕێکی زۆری کارەبا هەیە، بۆیە بەپێویستی زانی ئەو ئامێرانە هاوردەبکرێن کە پێویستیان بەبڕێکی کەمی کارەبا هەیە.

وتەبێژەکەی وەزارەت سەبارەت بە پێدانی کارەبای نیشتمانی وتی، ئێستا ڕۆژانە 14 بۆ 15 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتییان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئێستا وەزارەتەكە 3500 بۆ 3600 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام خواست لەسەر کارەبا 5000 مێگاواتە، خەرجی کارەباش مانگانە 85 ملیۆن دۆلارە.

جەختیکردەوە،  پێوەری زیرەک، زێدەڕۆیی سەر کارەبا چارەسەر دەکات و هیچ هاوبەشێکی کارەبا ناتوانێت دەستکاریی پێوەری زیرەک بکات و بە پێی پێوەرەکە دەتوانێت تا 40 ئەمپێر کارەبا بەکاربهێنێت.

دووبارە ئاماژەی بە قەرزەکانی سەر هاوبەشانی کارەبا کرد و ڕایگەیاند، قەرزەکان دەکرێنە قیست، بۆ ئەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی پێوەری ئاو دەدات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێوەری ئاو، بڕیاریاندا لیژنەیەكی هاوبەش لە سلێمانییەوە بە…
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان: کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت بەمنزیکانە چارەسەردەبن

وەزیری سامانە سروشتییەکان، رایگەیاند، کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت بەمنزیکانە چارەسەردەبن. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share