تێچووی یەك رۆژ پشووی فەرمی چەندە؟

TO GO WITH AFP STORY BY SAMMY KETZ A Syrian banker uses his calculator at the Central Bank in Damscus on August 25, 2011. US sanctions have forced Syria to stop all transactions in US dollars, with the country turning completely to euro deals, the governor of the Central Bank Adib Mayaleh told the AFP during an interview. AFP PHOTO/JOSEPH EID (Photo credit should read JOSEPH EID/AFP/Getty Images)

تەنها لە كەرتی گشتیدا، چوار ملیۆن و 500 هەزار فەرمانبەر لە عێراقدا هەن، پسپۆڕێكی ئابورییش تێچووی هەر رۆژێكی كاركردنیان و زیانی هەر رۆژێك پشووی فەرمی دەخاتەڕوو.

بەپێی ئامارێكی دامەزراوەی (عێراقی دواڕۆژ) كە تایبەتە بە كاروباری ئابوری، چوار ملیۆن و 500 هەزار فەرمانبەری بوارە جیاوازەكان لە عێراقدا هەن و مانگانە مووچە لە حكومەت وەردەگرن.

لەگەڵ هاتنی شەپۆلی لێزمەبارانی دوو رۆژی رابردوودا، حكومەتی عێراق ئەمڕۆی كرد بە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت و دوێنێش دەوامی فەرمی لە چەندین پارێزگای عێراق كرابوو بە پشوو.

مازن ئەشێقەر پسپۆڕی ئابوری دەڵێت، “4.5 ملیۆن فەرمانبەر لە عێراقدا هەن كە تێكڕای مووچەیان دەكاتە 600 دۆلار و هەفتانە پێنج رۆژ كاردەكەن، كە ئەگەر رۆژانی دیكەی پشووی لێدەربكەیت، ئەوا تێچووی هەر رۆژێكی كاركردنیان 140 ملیۆن دۆلارە”.

ئەو پسپۆڕەی ئابوری ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە “راگەیاندنی هەر رۆژێك پشووی فەرمی لە عێراقدا، تێچووەكەی 140 ملیۆن دۆلارە لەسەر حكومەت”، بەدەر لە زیانەكانی دیكەی پشووی فەرمی لەسەر ئابوریی وڵات.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەکان: فڵچەی ماکیاژ لە سیفۆنی توالێت پیسترە

بابەتی دواتر

داوای قەرەبوویان بۆ دەكرێت.. كەشوهەوا زیانی بە گەنم و جۆی جوتیاران گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share