هێزەکانی ئەمریکا چەند شوێنێکی عێراقیان بۆردومانکرد

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بارەگای کەتیبەکانی حیزبوڵایان لە عێراق بۆردومانکردووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی ئەو هێرشانەی کە میلیشیاکانی حیزبوڵا لەسەر داوای ئێران ئەنجامیانداوە، لە ناویشیاندا دوایین هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق، سێ شوێنمان بۆردومانکرد کە ئەو میلیشیایانە بەکاریاندەهێنا.

ئاشکراشیکرد، ئەو شوێنانەی بەئامانجگیراون وەک شوێنی راهێنان لەسەر بەکارهێنانی موشەک و درۆن بەکاردەهات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی 700 ملیار دینارەكە نەماوە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو رەوانەبكرێت.…
Total
0
Share