“سانت لیگۆ” ناكۆكی لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دروستدەكات

خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووەهۆی دروستبوونی ناكۆكی لەنێو پەرلەمانتاران و كۆتاییهێنان بە دانیشتنەكە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و یەكێك لە خاڵەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە خوێندنەوەی دووەم بوو بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ژمارەیەك لە فراكسیۆن و هێزە سیاسییەكان ئەو پێشنیارەیان رەتكردەوە كە لە هەموارەكەدا جێیكراوەتەوە و دابەشكردنی كورس و دەنگەكان دەگەڕێنێتەوە سەر سیستمی “سانت لیگۆ”.

بەپێی میدیاكان بەهۆیەوە ناكۆكی و لێدوانی توند لەنێوان ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لەناو هۆڵی ئەنجومەن و كافتریای ئەنجومەنەكەدا روویداوە.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتارە سەربەخۆكان و بەشێك لە فراكسیۆنەكانی دیكە لە دژی تێپەڕاندنی هەموارەكە بایكۆتیان كرد.

وتیشی، “بەهۆی تێكچوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووانەوە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی سەدر: سزاكەی مالكی دەگاتە لەسێدارەدان و پێمانسەیرە دادگا بڕیاری دەستگیركردنی نەداوە

پەرلەمانتارێكی سەدر دەڵێت، “بەپێی یاسا سزاكەی نوری مالكی دەگاتە زیندانیكردنی هەتاهەتایی یان لەسێدارەدان؛ چونكە هانی شەڕی ناوخۆی داوە،…
Total
0
Share