توێژەرێك: 7ی نیسان بۆ سلێمانی مێژووی شكۆداری و بۆ حكومەتیش رۆژی ئیعلانی هێڵی خیانەتە

رۆژنامەنووس و توێژەرێكی كورد رووداوەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی بە مێژووی شكۆداری بۆ شارەكە ناودەبات و دەشڵێت، لە مێژووی حكومەتیشدا “رۆژی ئیعلانی ئاشکراتری هێڵی خیانەتە”.

كه‌مال چۆمانى، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌رى كورد له‌ وڵاتى ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى هێرشەكەى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى نووسیویه‌تى، “رۆژى 7ی نیسان لە مێژووی هەرێمی کوردستان و سلێمانیدا شکۆدارییە. لە مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، رۆژی ئیعلانی ئاشکراتری هێڵی خیانەتە”.

ئێوارەی دوێنێ لەنزیك شورای دەرەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تەقینەوەیەك بەهۆی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە روویدا و زیانی گیانی نەبووە.

لەبارەی هێرشەكەشەوە شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، “بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عێراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییانی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share