پۆلیسی سۆران: ئەو کەسەی شەش ساڵە بتڵی غازی ماڵان دەدزێت دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی بوتڵی غازی ماڵان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆراندا هاتووە، “هاوڵاتییەک بەناوی ( ع . ع . ع ) کە بریکاری غازی ماڵانە ماوەی شەش ساڵە کەسێک بەناوی ( ب . ع . م ) ناسراو بە ( ب ) وەک شوفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان کاری لا دەکات، بەڵام کرێکارەکە ئەو هەلەی قۆستووەتەوە بە جۆرێک کەوا بوتڵی غازی لە ماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و وتوویەتی دواتر بوتڵی غازەکانتان بە پڕ کراوی بۆ دەگەڕێنمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم فێڵە تۆمەتبار زیاتر لە 130 بوتڵی لە ماڵان و بریکارەکەی دزیوە، بۆیە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دیاناوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و دەستگیرکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچوونى سەرکردەکانى پەکەکە سەبارەت بە بڕیارەکانى کۆنگرە چییە؟

بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و چەکدانان لەلایەن حزبەکەوە لەلایەن سەرکردەکانى پەکەکەوە رووندەکرێتەوە و موراد قەرەیلانیش مەرجەکانى چەکدانان رووندەکاتەوە. رۆژى…
Total
0
Share