ئەو منداڵە کوردەی کەوتە بیرێکەوە تەرمەکەی دەرهێندرایەوە

تەرمی ساڵح عەبدۆ ئەو منداڵە کوردەی لە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان کەوتە بیرێکەوە دەرهێندرایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ساڵح عەبدۆ ئەو منداڵەی دوێنێ لە گوندێکی سەر بە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان کەوتە بیرێکەوە دوای گیانلەدەستدانی تەرمەکەی دەرهێندرایەوە.

ئەو بیرەی ساڵحی تەمەن هەشت ساڵانی تێکەوتبوو قووڵییەکەی 130 مەتر بوو، لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا لەناویدا تەندروستی باش بوو، بەڵام بەهۆی تەنگەبەری شوێنەکە و نەمانی ئۆکسجین تێیدا لە کاتژمێرەکانی دواتردا گیانیلەدەستدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بە هاوکاریی خەڵكی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەی دەرهێندرایەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە لەبارەی ڤیدیۆی ‘دانپێدانانی’ نێچیروان هـ.ـەرکی: دەرهێنەری فیلمەکە باش نەبوو

سەعدی ئەحمەد پیرە لەسەر گرتەڤیدیۆیەک کە لەژێر ناونیشانی ‘دانپێدانانی’ نێچیروان هەرکی بڵاوبووەتەوە، رایگەیاند، دەرهێنەری فیلمەکە باش نەبوو. سەعدی…
زیاتر ببینە

لە دهۆك ژمارەیەك بەنزینخانە بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای كار بەنزینیان پێنادات بەنزینخانەكانیان داخستووە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای کار سوتەمەنییان ناداتێ داخراون، خاوەنی بەنزینخانەیەكیش دەڵێت، ئەگەر…
Total
0
Share