ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان وەرنەگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان ئاگاداری فەرمانبەرانی دەکاتەوە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا فۆرمی وەرگرتنی زەوییان پڕنەکردووەتەوە و رادەستیان نەکردووە، لە ماوەی سێ رۆژدا فۆرمەکە پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ دیوانی بەڕێوبەرایەتییەکە.

دەشڵێت، ئەگەر لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا ئەو فەرمانبەرانە فۆرمەکە پڕنەکەنەوە، “خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی هۆشداریی بە دانیشتووانی سیتییەکان دەدات

کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون دەکاتەوە لەماوەی مانگێکدا پسوڵەی هاوبەشیی کارەبا بکەن، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان دەبڕدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی…
Total
0
Share