لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکاندا پێشنیازکرا ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێم دروستبکرێت

کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر بانگهێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە ئاراستەیان کرابوو، کۆتاییهات، لە کۆبوونەوەکەدا پێشنیازی دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کراوە.

دوای کۆبوونەوەمە محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە باسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆدەنگیی لایەنە کوردییەکان کراوە.

هەوەرها وتی، باس لە کێشە و ناکۆکییەکانی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کراوە، کۆدەنگی هەبووە لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوخۆییەکان.

راشیگەیاند، “هەموو لایەنەکان یەکدەنگ بوون کە بە هەوڵی هەموو لایەک هەوڵبدرێت ئەنجومەنێکی سیاسی لە سەرجەم لایەنەکان دروستبکرێت لە هەرێمی کوردستان”.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کە 17 حزب تێیدا بەشداربوون، زیاتر لە چوار کاتژمێری خایاند و جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم لایەنە بانگهێشتکراوەکان ئامادەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی چاوەڕوانیی بڕیاری خەرجكردنی بودجەیە

پەرەپێدانی پەناگەی ئاژەڵانی بێلانە لە سلێمانی لە چاوەڕوانیی ڕەزامەندیی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، نوسراویان بەرزكردووەتەوە و…
زیاتر ببینە

پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک کەوتووەتەخوارەوە و گیانیلەدەستداوە

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، پیاوێک لەکاتی پاککردنەوەی مزگەوتێک لە چوارقوڕنە کەوتووەتەخوارەوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share