وەزارەتی دارایی بە دەنگۆ کاتی دابەشکردنی موچە و بڕی لێبڕینی ڕاگەیاند

بۆ جارێکی دیکە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بە دەنگۆ، کاتی دابەشکردنی موچە و بڕی لێبڕینی موچەی ئەم مانگەی ڕاگەیاند، بە هەمان شێوەی مانگی ڕابردوو بە لێبڕینی 21٪ دابەشدەکرێت.

بەشیك لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران، هەواڵی کاتی دابەشکردن و لێبڕینی موچەی ئەم مانگەیان ئاشکراکرد، بێ ئەوەی خودی وەزارەتی دارایی، یان فەرمانگەی میدیا و زانیاری، هیچ ڕاگەیەندراوێكی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاوبكەنەوە.

مانگی ڕابردووش هەواڵی دابەشكردن و لێبڕینی موچە هەر بە “سەرچاوەی تایبەت” بڵاوکرایەوە و دواتر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم هەواڵەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام لە کاتی دابەشکردنی موچەدا، دەرکەوت لێبڕینی موچە 21٪ و پلەباڵاکانیش 50٪ یە.

بۆ ئەمانگەش وا بڵاوکراوەتەوە کە ڕۆژی 25 ی ئایار، دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و لێبڕینی موچە بەهەمان شێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپەڕین.. بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنەوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، بەهۆی دوو رووداوی تەقەکردنی جیاوازەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ روویانداوە دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون.…
Total
0
Share