فەرمانگەى خۆراك و دەرمان له‌ ئەمریكا ڤاكسینى مۆدێرناى پەسەندكرد

لەسەر نزیكەى 30 هەزار كەس تاقیكراوەتەوە و كاریگەرى لە 94% بووە

فەرمانگەى خۆراك و دەرمان له‌ ئەمریكا پشتڕاستیكردەوە، ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ كە كۆمپانیاى مۆدێرنا په‌ره‌یپێداوه‌، ده‌كرێت متمانه‌ی پێبكرێت.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە فەرمانگەى خۆراك و دەرمان له‌ ئەمریكا (FDA) بڵاویكردووەتەوە، پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیاى مۆدێرنا كە ناوەندەكەى لە ئەمریكایە “جێگه‌ی متمانه‌یه‌ و به‌كارهێنانی كاریگه‌ره”‌.

لێكۆڵینەوەكە كە لە 54 لاپەڕە پێكهاتووە، ئەوە دوپاتكردوەتەوە كە ڤاكسینەكە لەسەر نزیكەى 30 هەزار كەس تاقیكراوەتەوە و كاریگەرى لە 94% بووە، مەترسییەكى تایبەتى متمانەیى هەڵنەگرتووە و جگە لەو نیشانانە بڵاوانەى وەكو تا، سەرئێشە و ئێشى ماسولكە و جومگەكان هیچ كاریگەرییەكى لاوەكى نییە.

رۆژى پێنجشەممە، ڤاكسینەكەى مۆدێرنا لەلایەن پانێلێكى شارەزایان كە FDA لە زانایانى سەربەخۆ پێكهێنراوە، هەڵسەنگاندنى بۆ دەكرێت و بڕیار لەسەر بەكارهێانى بەپەلەى دەدرێت یان نادرێـت.

لە ئەگەرى پەسەندكردنى ڤاكسینەكەى مۆدێرنا بە شێوەیەكى فەرمى، دەبێتە دووەم ڤاكسین كە پاش هەفتەیەك لە دواى ڤاكسینەكەى ڤایزەر لە ئەمریكا پەسەندكرابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێكی تەندروستی بەستنەوەی مووچە و وەرگرتنی ڤاكسین بە بڕیاری بەعسییانە وەسفدەكات

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕەخنە لە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەگرێت بەوەی هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی دیکەی کوشندە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “تای خوێنبەربوون”، کە نەخۆشییەکی کوشندەیە و 60%ی توشبووانی گیانلەدەستدەدەن،…
Total
0
Share