چەند سوودێكی ناوكی خورما ئاشكرا كراوە

ڕەنگە هەموان لەكاتی خواردنی خورمادا، ناوكەكەی فڕێ بدەین، بەڵام دەركەوتووە ناوكی خورما سوودێكی زۆری هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز، ناوكی خورما پێست لە چرچبوون دەپارێزێت، هەروەها ڕێگری لە وەرینی قژیش دەكات.

شارەزایەكی جوانكاری بە سكای نیوزی وتووە، دەتواندرێت ناوكی خورما تەواو ورد بكرێت و وەك هەویرێكی لێبكرێت لەگەڵ كەوچكێك هەنگویندا تێكەڵ بكرێت و لە پێست بدرێت بۆ ماوەی 10 خولەك، دووجار لە هەفتەیەكدا.

ئەوەش هۆكارێك دەبێت بۆ ڕێگری لە چرچبوونی پێست و بە جوانی دەیهێڵێتەوە.

شارەزایان سەبارەت بە سوودی ناوكی خورما بۆ قژ ئاشكرایان كردووە، “كوتراوی ناوكەكە لەگەڵ زەیتی زەیتون و ڕۆنی گەرچەك بە یەكسانی تێكەڵ بكرێت و هەفتەی یەكجار لە قژ بدرێت تا وشك دەبێتەوە و پاشان بشۆردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
Total
0
Share