تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە زۆریی ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشیی جگەر دەدات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تۆمارکردنی زیاتر لە 920 تووشبووی منداڵ بە هەوکردنی جگەر ڕاگەیاندووە، لە 33 وڵاتی جیهان ئەویش بە زیادبوونی 270 حاڵەت بەراورد بە مانگی ئایار.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاندووە، نیوەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی نەخۆشیی هەوکردنی جگەر لە ناوچەی ئەوروپایە، لە بەریتانیا 267 حاڵەت تۆمارکراوە و یەک لەسەر سێی حاڵەتەکانیش لە ئەمریکا بووە

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتانی جیهان دەبێت بەدواداچوونی جددی سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی تووشبوونی منداڵ بە هەوکردنی جگەر بکەن.

نەخۆشیی هەوکردنی جگەر کە تائێستا بە تەواوی ڕوون نییە هۆکارەکەی چییە، بۆ یەکەمجار لە مانگی نیساندا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە و دواتر دەیان وڵاتی دیکەش حاڵەتی تووشبوونی منداڵانیان بە نەخۆشییەکە تۆمارکرد.

هەوکردنی جگەر نەخۆشییەکە خانەکانی جگەر دەکاتە ئامانج و دەکرێت ببێتەهۆی تێکشکان و لەناوبردنی خانەکانی.

لە زۆرینەی حاڵەتەکاندا کەسی تووشبوو نیشانەی ڕوونی نەخۆشییەکەی نییە، لە هەندێکیاندا هەستکردن با ئازاری سک، دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە هەیە هەروەها لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، وشکبوونەوە و پیسایی ڕەنگ تۆخ نیشانەی نەخۆشییەکەن لە هەندێک حاڵەتدا.

بابەتی پێشتر

دهۆک.. کچێکی 18 ساڵ لە زێی گەورەدا خنکا

بابەتی دواتر

شەش یاریزانی نوێ بۆ چێڵسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share