هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکراکرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پرۆژەیاسای بودجە هێشتا لە وەزارەتی داراییە و نەگەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و لای ئەوان پەسەند نەکراوە تا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پرۆژەیاسای بودجە هێشتا لە وەزارەتیی داراییە، چاوەڕێ دەکەن لەگەڵ وەفدی هەرێم کۆببنەوە و پشکی هەرێم لە پرۆژە یاساکە یەکلایی بکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەدوای یەکلاکردنەوەی پشکی کورد، پرۆژەکە دەچێتە ئەنجومەنی ئابووری ئەوان بۆچوونی خۆیان لەبارەیەوە دەخەنەڕوو و پاشان رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت و لەدوای پەسەندکردنیشی لە لایەن ئەوانەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو وەفدی هەرێم سەردانی بەغداد بکەن و پشکی هەرێم لە پرۆژەیاساکەدا یەکلایی بکەنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەڵێنەكەی كابینەی نۆیەم بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە وەك پێویست جێبەجێنەكرا

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكێك لە بەڵێن و راسپاردەكانی كابینەی نۆیەم یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بوو…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: ئەمڕۆ کۆتا رۆژی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانێتییەکانە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، كۆتا رۆژی تۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌ لە كۆمسیۆن، كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی…
Total
0
Share