فەرمانگەی ژینگەی هەرێم: زیاتر لە هەزار مۆلیدە کوژێندراونەتەوە

وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، “زیاتر لە هەزار مۆلیدە کوژێندراونەتەوە”.

سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی پرۆژەی رووناکییەوە تاوەکو ئێستا هەزار و 260 مۆلیدە لە گەڕەکەکان کوژێندراونەتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر پاکبوونەوەی ژینگە هەیە و وەکو ئەوە وایە نزیکەی 250 هەزار ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام نەمابن”.

وتیشی، مۆلیدە یەکێکە لە سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە و دوای ئەویش پاڵاوتگەکان کاریگەرییان لەسەر کوالێتیی هەوای شارەکانی هەرێم هەبووە و بەردەوام لە هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر ژینگەداین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان تێدەپەرێت

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ…
Total
0
Share