بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی فێستیڤاڵی بیت 23 لە سلێمانی دەستیپێكرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە سلێمانی بەشداریكرد لە رێوڕەسمی كردنەوەی فێستیڤاڵی بیت 23 بۆ تەكنەلۆژیا و ژینگەی سەوز كە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامدەبێت.

فێستیڤاڵی بیت 23 بە دروشمی ” داهاتوو بۆ تەكنەلۆژیا و ژینگەی سەوزە” چەندین چالاكی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت و هەریەكە لە رێكخراوی GIZی ئەڵمانی و كۆمپانیای بۆتان و نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سپۆنسەری فێستیڤاڵەكەن.

لە فێستیڤاڵەكەدا چەند ۆرك شۆپ و پانێڵی تایبەت بە داهاتووی تەكنەلۆژیا و ژینگەی سەوز لە كوردستان بەڕێوەدەچێت، گەنجانی بەشداربوو لە پێشانگایەكدا زیاتر لە 20 جۆر بزنسی نوێ نمایشدەكەن.

شوێنی ڤێستیڤاڵەكە كارگەی كەلتووری سلێمانییە و هاوڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەی پێنج رۆژ سەردانی بكەن.

لە وتەیەكیشدا جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، لە بواری بە دیجيتاڵكردنی فەرمانگەكان گەشبین ترم و بە فەخرەوە باس لە چالاكییەكان دەكرێت كە بریتییە لە تۆماری بایۆمەتری و تۆماركردنی كۆمپانیاكان و مووچەی خانەنشینان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشیناندا گرفت هەبووە و لە ئێستادا خانەنشینان بە سیستمی دیجیتاڵی و بە كارت مووچە وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. ڕێوڕەسمی دیاریكردنی 122ـەمین پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان بەڕێوەچوو

لە هەولێر ڕێوڕەسمی دیاریکردنی پاتریارکی نوێی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان لە جیهاندا بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمەكەدا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share