بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دەستکرا بە پێدانی ڤاکسین بۆ ئەو هاوڵاتییانەی گەشتی حەج دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە بنکە تەندروستییەکانی ( ئازادی، نازدار بامەرنى، برايەتى، مەلا فەندى) و لە سنووری ناو شارۆچکەی كۆيه و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستکرا بە پێدانی ڤاکسین بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە سەفەری حەج دەکەن بە ڤاکسینی هەوکردنی مێشک و ئەنفلەوەنزای وەرزی و ڤاکسینی دووانە، کە دەکاتە گوزاز و دەردەکۆپان.
تەندروستیی هەولێر دەڵێت، هاوکات رێنمایی تەندروستیش لەسەر بابەتە خۆپارێزییەکانی تەندروستی دراوە بە حاجییان.
بابەتی پەیوەندیدار
هاوڵاتییەکی کورد دوای بینینی تەرمی براکەی بە جەڵتەی دڵ گیانی لە دەستدا
دوای ئەوەی پۆلیسی ناوچەی کەرەج لە تاران هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی کرماشانیان کوشت، برای کوژراوەکە دوای بینینی تەرمی براکەی…
کەشوهەوای رۆژی هەینی راگەیەندرا
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی کەشوهەوا جێگیر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان…
محەمەد شێخ عوسمان: چیرۆکی ئەو بەرازیلییە
محەمەد شێخ عوسمان رۆژنامەنووس دەڵێت، ئەو کاتەی هەولێر لە سایەی یەکێتییدا ئازاد و ئارام بوو، ئەوان بە دووربینیش…
سەعدی پیرە: نەوەی نوێ زۆر سەغین
وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتدا لە وادەكەی گرنگتر باشی كابینەكە و بەرنامەكەیەتی، لەو رووەشەوە نەوەی…