وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان: سعودییە مەرجی پێشوەختەی بۆ وەرگرتنی ڤیزای حەج داناوە

وته‌بێژی حه‌ج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سعودییە مەرجی پێشوەختەی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو گەڕاوەتەوە.

كاروان ستونی، وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سعودییە مەرجی پێشوەختەی داناوە بۆ وەرگرتنی ڤیزای حەج کە بریتییە لە پشکنینی پزیشکیی.

وتیشی، ئەنجامدانی پشکنینەکان مەرجە، دەبێت ئەو کەسە لە پشكنینە پزیشیکییەکان دەربچێت پێش ئەوەی پڕۆسەی حەج ئەنجامبدات، بۆ ئەو مەبەستەش چەند لیژنەیەکی پزیشکیی بۆ پشکنینەکان دانراون.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش ئەنجامدانی، راستەوخۆ پشکنینەکان بۆ وڵاتی سعودییە دەنێردرێن و لەو رێگەیەوە ڤیزا بە حاجیان دەدرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌: سڵ له‌ تیرۆرستان نەکەنەوە، ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشە…
زیاتر ببینە

بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی تایبەتەوە تا ئێستا سوود لە ئەندامەکانی جەستەی هیچ مردوویەک وەرنەگیراوە

سەرۆکی کۆمەڵەی جەستەبەخشانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هەزار و 230 کەس ناویان وەک ئەندام لە رێکخراوەکەمان نووسیووە، بەشێکیشیان…
Total
0
Share