“سوپەر باڵۆن دۆر” چییە، مێسی شایستەی ئەو خەڵاتەیە؟

لیۆنێل مێسی بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت، زۆرێک لە هاندەران و شارەزایان بە باشترینی باشترینەکانی مێژوو وەسفی دەکەن.

دوای بردنەوەی مۆندیال، زۆرن ئەوانەی داوای ئەوە دەکەن مێسی خەڵاتی “سوپەر باڵۆن دۆر”، یان خەڵاتێک وەربگرێت، کە “پوڵگا” وەک باشترین یاریزانی هەموو سەردەمەکان بناسێنێت.

“سوپەر باڵۆن دۆر” چییە؟

گۆڤاری “فرانس فووتبۆڵ” لە ساڵی 1989 هاوکات لەگەڵ یادی (30) ساڵەی گۆڤارەکەدا بۆ یەکەمجار خەڵاتی “سوپەر باڵۆن دۆر”ی بەخشیوە، ئامانج لە پێشکەشکردنی خەڵاتەکەش دیاریکردنی باشترین یاریزان بوو لە سێ دەیەی ڕابردووی تۆپی پێدا.

ئالفرێدۆ دی ستیفانۆی ئەفسانەی ئەرجەنتین و ڕیاڵ مەدرید، تاکە یاریزانە بە درێژایی مێژوو کە خەڵاتە تایبەتەکەی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە ڕاپرسییەکاندا بەسەر یۆهان کرۆیف و میشێل پلاتینی-دا سەرکەوتووە.

“سوپەر باڵۆن دۆر” لە کوێیە؟

دی ستیفانۆ بۆ ماوەی چەندین ساڵ خەڵاتی “سوپەر باڵۆن دۆر”ی لە مۆزەخانەی ڕیاڵ مەدرید نمایشکردووە، دوای مردنیشی خەڵاتەکە بە زیاتر لە (200) هەزار یۆرۆ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

لیۆ مێسی تاکە یاریزانە لە مێژووی تۆپی پێدا کە حەوتجار خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی بەدەستهێناوە، زۆرینەی شارەزایان و هاندەران پێیانوایە شایستەی “سوپەر باڵۆن دۆر”ە، بەوپێیەی لە دی ستیفانۆ زیاتری پێشکەشی بوارەکە کردووە، هەروەها خاوەنی زۆرترین ڕێژەی خەڵاتەکەیە و تەنانەت دی ستیفانۆ لێشی نزیک نابێتەوە.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ دەبێتە فریادڕەسی بەڕازیل؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share