ئالێگری كۆتایی هاتنی وەرزی سێیەم یاریزانی یانەكەی ئاشكراكرد

ماسیمۆ ئالێگری پێیوانییە تیپەكەی بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕكابەری كردنی خولی ئیتاڵیا و كۆتایی هاتنی وەرزی بۆ ویستۆن ماكینی یاریزانی یانەكەشی ئاشكراكرد.

پاش بردنەوەیان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە یانەی سپیزا، ماسیمۆ ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس ڕایگەیاند: تیپەكەی دوورە لە پێشەنگەوە و ڕكابەریكردنی ناسناوەكەش قورسە.

وتیشی: “ئەم وەرزە بۆ ویستۆن ماكینی ئەمریكی كۆتایی هاتووە و تا وەرزی داهاتوو ناتوانێت یارییبكات.”

ماكینی سێیەم یاریزانی یۆڤانتۆسە كە بە درێژایی وەرزەكە ناتوانن یاریبكەن، پێشتر كێیزا و كایۆ جۆرجی بەهەمانشێوە بەهۆی پێكانەوە لەیاریكردن دووركەوتونەتەوە.

ماكینی لە 39 یاریی ئەم وەرزەی یۆڤانتۆس بەشداری 28 یاریكردووە، هەشتەم یاریزانی یوڤی بوو كە زۆرترین خولەك بەشداریكردووە.

سەرباری ئەوەی ئالێگری متمانەی بە تیپەكەی هەیە، بەڵام پێیوانیە بتوانن ناسناوەكە بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات و سزاى گرانفرۆشان ده‌ده‌ین

بابەتی دواتر

قائیمقامى هه‌ولێر: كۆگاكان پڕن لە زەیت و خۆراك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share