(ڤیدیۆ) ئەرجەنتین بەهێزەوە هۆڵەندای بڕی و گەیشتە چوارگۆشەی زێڕین

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بردنەوەی بەرامبەر هۆڵەندا تۆمارکرد.‏

ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد لوسیل) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و ئەرجەنتین ڕووبەڕووبوونەوە.

یارییەکە لە کاتی یاساییدا (90 خولەک) بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ئالبی سیلیستی” لە خولەکەکانی 35، 73 لەلایەن ناوێل مۆلینا و لیۆ مێسی (پەناڵتی) تۆمارکران، گۆڵەکانی هۆڵەندا لە خولەکەکانی 83، 100 لەلایەن ڤاوت ڤیگۆرستەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

یارییەکە لە کاتی یاساییدا بە یەکسانبوون کۆتاییهات و کاتی زیادکراو پەیڕەوکرا، لە کاتە زیادکراوەکاندا هیچکام لە جەمسەرەکان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و پەنا بۆ لێدانە یەکلاکەرەوەکان برا.

بە لێدانی یەکلاکەرەوە، ئەرجەنتین (4-3) بردنەوەی تۆمارکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەرجەنتین سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

بۆردومانی گوندێكی شارباژێر دەكرێت

بابەتی دواتر

فنلەندا مووشەك لە ئیسرائیل دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share