ژن و پیاوێك كوژران

منداڵێك بە هەڵە باوكی كوشت و تەرمی ژنێك بە كوژراوی دۆزرایەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كوڕێكی تەمەن هەشت ساڵان دەستكاریی چەكی كردووە، پۆلیسی عیمارە دەڵێت، بە هەڵە گولـلەی لە دەستدەرچووە و بەر باوكی كەوتووە، بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

هەر ئەمڕۆ تەرمی ژنێك دۆزرایەوە كە شوێنەواری چەند گولـلەیەكی پێوەیە و بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس، ژنەكە لە سییەكانی تەمەنیدایە و لە زوبێر دۆزراوەتەوە و نازانرێت كێ كوشتوویەتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share