دانیشتووانى عێراق 41 ملیۆنی تێپەڕاند

بەپێی ئاماری پێگەیەكی جیهانیی تایبەت بە داتا، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 41 ملیۆن كەس، زیاتر لە 70%یان لە شارەكاندا دەژین.

پێگەی داتا پۆرتاڵی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، ژمارەى دانیشتووانى عێراق گەیشتوەتە 41 ملیۆن و 670 هەزار کەس، بەوەش لە ساڵی 2020ــەوە بۆ 2021 بەرێژەی 2.5% ژمارەی دانیشتووان زیادیكردووە، کە دەکاتە 971 هەزار کەس.

هەر بەپێی ئامارەكە، لە ئێستادا 71.4%ی دانیشتووان لە شارەکاندا دەژین و 28.6%یش لە ناوچە گوندنشینەکانن.

لەڕووی دابەشبوونی تەمەنیشەوە، زۆرینەی دانیشتووانی عێراق لەنێوان پێنج بۆ 12 ساڵیدان، كە ڕێژەی 19.8% دەكات، تەمەنی 25 بۆ 34 ساڵ بە ڕێژەی 15.8% دووەمە و هەروەها کەمترین ڕێژەش بەر بەساڵاچووان کەوتووە، کە بریتییە لە 3.5%ی دانیشتووان.

بابەتی پێشتر

ئێستا هۆكاری زۆربوونی بازگەکانی ناوشاری کەرکوك ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ئەمشەو هەشت یاریی ئاگرینی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share