بۆچی لە وەرزی زستاندا هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان بڵاودەبێتەوە؟

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، تووشبوون بە هەڵامەت و سەرمابوون و پەتا وەرزییەکان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، شارەزایانی بواری تەندروستیش هۆکارەکەی بۆ لووت دەگێڕنەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، “سیستەمی بەرگری لووت کە بەرەنگاری ڤایرۆسەکان دەبێتەوە، بەهۆی ساردی پلەکانی گەرماوە بێهۆش دەبن”.

بە پێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراون، زیادبوونێکی روون لە تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان لە شوێنە داخراوەکان هەیە و رێگە خۆشکەرە بۆ گواستنەوەی ئەو پەتا ڤایرۆسیانە.

بنیامین پیلێر نووسەری توێژینەوەکە رایگەیاند، “هۆکارێکی باوەڕپێهێنەرمان نییە بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان لە وەرزە ساردەکاندا، بەڵام گەیشتووین بەو ئەنجامەی ئەو خانانەی لە ناو کونە لووتەکاندان ملیاران دەردراوی بکوژ دەردەدەن کاتێک هەست بە کۆبوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان دەکەن، بەڵام ئەم دەردراوانە ڤایرۆس و بەکتریا مەترسیدارەکان لەناونابەن، بەڵام هۆشداری دەدەن بە خانەکانی دەوروبەریان بۆ پارێزگاری لە خۆیان لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان”.

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی تەنانەت لووتی کەسانی لەشساغ لە کاتی دابەزینی پلەکانی گەرمادا خانەکانی بەرگری لاواز دەبن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
0
Share