تەندروستیی سلێمانی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدوورنازانێت

تادێت ژمارەی توشبوونی ڕۆژانە بە كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبووان زیاتربێت، بەدڵنیاییەوە قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت.

سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان لە پەیجی خۆی بڵاویكردەوە، له‌ئێستادا دۆخه‌كه‌ به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ پێویست بكات قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌ندرێت.

دەشڵێت، “ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان زیاتربێت به‌دڵنیاییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی گشتیی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت”.

ئەو پەیامەی بەرپرسەكەی تەندروستی لەكاتێكدایە تادێت ژمارەی توشبوونی ڕۆژانە بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە زیادبوونە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا دەڵێت، وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەک بەشێکی گرنگی ڕێکارەکانی خۆپارێزی دادەنرێت.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا بڕێکی دیاریکراو لە ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان بەردەستە و هاوڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسینەكە.

بۆ خۆتۆماركردن بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا كلیك لێرە بكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share