چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا ماست بخۆیت

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، سوودە تەندروستییەکانی ماست بڵاودەکاتەوە و دەڵێت چەند هۆکارێک وادەکەن لە مانگی رەمەزاندا ماست بخۆیت.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پزیشکی زانستی خۆراک، دەڵێت، ماست یه‌کێکه‌ له‌و خۆراکانه‌ی که‌ پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی، به‌ یه‌کێک له‌ باشترین خوادنه‌کان داده‌نرێت له‌ مانگی ره‌مه‌زان به‌ تایبه‌ت له‌ ژه‌می پارشێودا.
ئەو پزیشکە سوودەتەندروستییەکانی ماست بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:
1ـ سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه‌ بۆ پڕۆتین .
2بڕێکی باش له‌ ڤیتامینه‌کانی تێدایه‌ وه‌ک ڤیتامین ( B ) و ( D ) له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم.
3 ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان: که‌ بریتییه‌ لە به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به‌ له‌ش، کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس رێکده‌خات و پاش سکچوون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی بایۆتیکه‌کان ژماره‌ی به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان که‌مده‌کات و له‌ ناوده‌چن.
4-بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان، بەسوودە.
5- که‌مکردنه‌وه‌ی ئەگەری تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن.
6- ماستی بێچه‌وری یارمه‌تیی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات .
7- ماستی بێچه‌وری رێگری له‌ زیادبوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ دەکات و یارمه‌تیی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
8- به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزاکان له‌ ریخۆڵه‌دا.
9-ماستی بێچه‌وری خۆراکێکی باشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هەستیارییان به‌ شیر هه‌یه‌ یان ئه‌و که‌سانه‌ی کێشەی کۆڵۆنیان هه‌یه‌.
10- یه‌کێکه‌ له‌ باشترین خواردنه‌کان بۆ ئه‌و خانمە دووگیانانەی به‌ڕۆژوو دەبن به‌ مه‌رجێک ماسته‌که‌ له‌ شیری بێچه‌وریی یان که‌مچه‌ور دروستکرابێت.
11- یارمه‌تی رێککردنه‌وه‌ی خه‌و ده‌دات.
12- یارمه‌تی چاکبوونه‌وه‌ی قورحه‌ و هه‌وکردنی گه‌دده‌ و دوانزه‌گرێ ده‌دات به‌ مه‌رجێک ماسته‌که‌ له‌ شیری بێچه‌وری یان که‌مچه‌وری بێت.
بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

بابەتی دواتر

بەهۆی پشیلەیەکەوە شارێکی ژاپۆن دەکەوێتە ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share