مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان له‌ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، ” له‌مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی چاكسازی گه‌وران و ژنان و منداڵان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك 629 مامه‌ڵه‌ی ئازادبوونی سزادراوان ئه‌نجامدراوه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو كه‌سوكار و خانه‌واده‌كانیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی ئازادکراوان، له‌چاكسازییه‌كانی گه‌وران 36 مامه‌ڵه ‌و له ‌چاكسازییه‌كانی ژنان و منداڵان 267 مامه‌ڵه‌ بووه‌”.

ئاشکراشی کرد، “هەر لەو ماوەیەدا 666 سزادراوی نوێ هاتوونه‌ته‌ ناو چاكسازییه‌كان بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی حوكمه‌كانیان، كه‌ له ‌چاكسازییه‌كانی گه‌وران 411 مامه‌ڵه‌ و له‌ چاكسازییه‌كانی ژنان و منداڵان 255 مامه‌ڵه‌ بووه‌”.

 

بابەتی پێشتر

بەهۆی مۆندیالەوە یاریزانێکی بەرازیلی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

بابەتی دواتر

بکوژی نیزام منارە لە هەولێر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share