به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ته‌نیا دوو رۆژ كات ماوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاوەکو ئێستا فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه.
ئاراس محه‌مه‌د، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری پسووڵه‌ی خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، له رۆژی 1ـی 8ـی 2025، پڕ‌كردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراك رابگیرێت، هه‌رچه‌نده داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌مان له به‌غداد كردووه، چونكه تاوەکو ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزان فۆرمه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وە.
وتیشی، له پارێزگای سلێمانی 79%ـی هاوڵاتییان فۆر‌مه‌كه‌یان پڕ‌كردووه‌ته‌وه، كه ده‌گاته ملیۆنێک و 552 هه‌زار 625 كه‌س، به‌ڵام هێشتا خێزانی دیكه‌ی زۆر ماون كه تاوەکو ئێستا به‌شدارهی پرۆسه‌كه‌یان نه‌كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ر خێزانێک فۆر‌مەکەی پڕ‌نه‌كردبێته‌وه، ئەگەر سیستمه‌كه راگیرا، بێگومان به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی دەوەستێت، بۆیه داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌م به‌زووترین كات بچنه سیستمه‌كه‌وه و خۆیان تۆماربكه‌ن.