خاوەن کۆمپانیایەکی حەج و عومرە: شەهادەی بەدەل حەج 4 هەزاری تێدەچێت و بە خەڵکی دەفرۆشرێت بە 400 دۆلار

سەروەر حاجی شێرزاد، خاوەن کۆمپانیای حەج و عومرە ڕایگەیاند، بەدەل حەج فرت و فێڵی زۆری تێدایە، هەندێک کەس و کۆمپانیا شەهادەی حەجەکە بە 4 هەزار دینار دروستدەکەن و بە 400 دۆلار بە خەڵکی دەفرۆشنەوە.

دەشڵێت، لەگەڵ شەهادەکە، دەبەیەک ئاوی زم زم دەهێننەوە کە ئاوی دڵۆپێندراوی خۆمانە دەڵێت ئەوە حەجەکەمان ئەنجامداوە، بەڵام لە ڕاستییدا خۆیان ناچنە حەج.

لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات، بەدەل حەج و ڕیکلامی کۆمپانیاکان فرت و فێڵن و بڕوایان پێمەکەن. دەشڵێت بەگوێرە شەرع کەسێک ناتوانێت لە یەک کاتدا بۆ دوو کەس زیاتر حەج بکات.

نرخی بەدەل حەج (لەجیاتیی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج) لە 200 دۆلارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە نزیکی 800 دۆلار. ئەو کەسانەی کە حەجەکە ئەنجامدەدەن، شەهادەیەک و بەڵگەیەکی ڤیدۆیی دەنێرنەوە بۆ حەجخوازەکە.

بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو ڕیکلامانە ناڕاست و بێ بنەمان، هەروەها ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر کەس و کۆمپانیایەک دەگرنەبەر کە ئەو کارە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10ـی ئەمساڵ، درێژکردەوە. لە…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: سزادانی بەندکراوانی بادینان دادگا دەخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی قورس

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دادگاییکردن و سزادانی بەندکراوانی بادینان ڕایگەیاند ئەوەی لە دادگاییکردنەکەدا ڕویداوە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی…
Total
0
Share