سێ کەشتی عێراقی سنووری کوەیت دەبەزێنن

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، سێ کەشتی عێراق سنووری ئاوی وڵاتەکەیان بەزاندووە و لە رێگەی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتەکەیان ناڕەزایەتی خۆیان لەو رووداوە راگەیاندووە.

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “سێ کەشتی عێراقی ئاوی هەرێمایەتی دەوڵەتی کوەیتیان بەزاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیامی ناڕەزایەتی خۆمان لە رێگەی باڵیۆزەکەمانەوە گەیاندووەتە عێراق”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “دەوڵەتی کوەیت ئامادەی هەر هاوکاریی و هەماهەنگییەکە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق، داواکارین عێراقیش هەماهەنگ بێت بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو دەوڵەتەکە”.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک لە سەر سنوورە ئاوییەکانیان کێشە کەوتووتە نێوان کوەیت و عێراق، لە سەردانەکەی هەفتەی رابردووی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کوەیت جەخت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سزای پێبژاردن بەسەر دوو کاندیددا دەسەپێنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە یاساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوو کاندید سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێنرا.…
Total
0
Share