ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی داواکاری فەرمانبەران و مامۆستایانی کەرتی پەروەردە ئەنجامدەدات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات، جگە لە پرسی داواکاری کارمەندان و مامۆستایانی کەرتی پەروەردە هیچ بابەتێکی دیکە لە بەرنامەی کاردا نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان بڕیاریانداوە تا ئەو کاتەی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکرێتە بەرنامەی کارەوە، دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆت بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێکی فەرەنسی: بارانبارینی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراق دەبوژێنێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵی دەهێنێت

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئەوە دەخاتەڕوو، کە بارانبارینی زستانی ئەمساڵ زۆنگاوەکانی عێراقی زیندووکردووەتەوە دوای سێ ساڵ لە وشکەساڵی…
Total
0
Share