لە عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەستیپێكرد

بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، پارە خراوەتە سەر هەژماری بانكیی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و ئەو مووچەخۆرانەی نامە هاتووە بۆ مۆبایلەكانیان دەتوانن مووچە وەربگرن.

بانكی ڕافیدەین لە راگەیەندراوێكدا دابەشكردنی راستەوخۆی مووچەی خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ مانگی 11 لە رێگای ئامێرەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە راگەیاند.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، هەر ئەمڕۆ حسام عەبدولستار، بریكاری سەرۆكی دەستەی خانەنشینی رایگەیاند، دەستەكەیان رێوشوێنەكان و ناردنی زانیارییەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2024ی خانەنشینانی تەواوكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share