دوای 35 ساڵ یەکەم فڕۆکەی ئەوروپا لە فڕۆکەخانەی بەغداد نیشتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی 12ـی 2025، دوای 35 ساڵ یەکەم فڕۆکەی ئەوروپا لە فڕۆکەخانەی بەغداد نیشتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکان و جێبەجێکردنی تەواوی لایەنە تەکنیکی و مەرجە ئەمنییەکانەوە بەدیهاتووە، ئەمە جگە لەوەی بەرزکردنەوەی ژێرخانی فڕۆکەخانەکانی عێراقە، بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت، کە لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا پەسەندکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتی بەغداد – ئەسینا – بەغداد، بەپێی خشتەی ئاسایی هەفتانە دوو گەشت ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر گەشتکردن، دەکرێت گەشتەکان زیاتربکرێن.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەوەشی راگەیاند، گەشتەکە لەلایەن هێڵی ئاسمانیی Aegean Airlines کە هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی یۆنانییە، ئەنجامدەدرێت، ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە، هێڵی ئاسمانیی ئەوروپی لە بەغداد بنیشێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قاسم ئەعرەجی: ئەو لایەنانە دەستنیشانکراون کە هێرشیان کردەسەر کێڵگە نەوتییەکان

راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “هێرشبەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەستنیشانکراون”. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیەک…
Total
0
Share