سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق كۆبوونەوەوە، تاووتوێی پتەوكردنی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی کرد.
نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 6ی كانونی یەكەم بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا، تاووتوێی پتەوترکردنی ھاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی کراوە، ھەروەھا گفتوگۆ لهبارهی دۆسییهی ئاوارەکان لە عێراق کراوە.
باس لەوەشکراوە، لەمیانی دیدارەکەدا تولەر پابەندبوونی ئەمریکای به پتەوکردنی هاوبهشی لەگەڵ عێراق دووپاتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بەردەوامە لە ھاوکارییەکانی لەگەڵ عێراق.