شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین گەیشتە عێراق

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین گەیشتە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بگاتە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، لە هەندێک ناوچە مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە و خێرایی با دەگاتە 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

پێشبینیدەکرێت، خۆڵبارینەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بگاتە پارێزگاکانی کەرکوک، ئەنبار و سەڵاحەدین.

کەشناسیی عێراق پێشبینیشدەکات کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی رۆژی شەممە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و سبەی کۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share