ئەمریكا لەتیف رەشید بانگێشتدەكات

لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، لە لایەن ئەمریكاوە بانگێشتكرا بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ئاووهەوا.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو لوتكەی ئاووهەوا لە شەرەم شێخی میسر بەڕێوەبچێت و قەیرانی پیسبوونی ژینگە و قەتیسبوونی گەرما تاوتوێبكات.

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ چوارشممە لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكردووە لە ئالینا رۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد. لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەمریكا نامەیەكی دەستنووسی جۆن كێری نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئاووهەوای داوە بە سەرۆك كۆمار و تیایدا لەتیف رەشید بانگێشتكراوە بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی ئاووهەوا لە شەرەم شێخ.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “سەرۆك كۆمار رایگەیاندووە كە عێراق دەیەوێت بە هێزەوە بەشداربێت لە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا، چونكە یەكێكە لەو وڵاتانەی گۆڕانی ئاووهەوا زۆرترین كاریگەریی لەسەر ژینگە و ئابوری و ژیانیان هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینارە

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان کە لە ئاوی وشکانی و ئاسمانی پێکدێن، زیاتر…
Total
0
Share