دادگای لێکۆڵێنەوەی ناوەندیی رەسافە دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاری راگەیاند

دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە رەسافە دەستگیرکردنی گەورەترین باندی ڕاگەیاند کە چەندین موڵکی خانووبەرەیان لە بەغداد ساختە کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، “دوای ئاگادارکردنەوە لە بوونی باندێک کە خەریکی ساختەکردنی خانووبەرەی سەر بە دەوڵەت و هاوڵاتییانن لە بەغداد، بە بڕیاری دادوەر ئەو باندە دەستگیرکرا”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ئەندامە سەرەکییەکانی باندەکە پێکدێن لە 17 تۆمەتبار، لەنێویاندا 6 کارمەند لە بەشی تۆماری خانووبەرە هەیە، هەروەها دەست بەسەر چەندین بەڵگەنامەی ساختەدا گیراوە لەگەڵ ئەو ئامڕازانەی کە تۆمەتباران لە کاتی ساختەکاریدا بەکاریانهێناوە”.

ئەو دادگایە دەشڵێت، “تۆمەتباران ڕایانگەیاندووە، دەستکاری تۆماری خانووبەرەی دەوڵەت و هاوڵاتییانیان کردووە و لەسەر ئەو کەسانەیان تاپۆ کردووە کە ئەندامی باندەکەیان بوون و دواتر بە پارەیەکی زۆر بە هاووڵاتییانی دیکەیان فرۆشتووە”.

ئێستا دادگا دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوەی لە دژی ئەو باندە کردووەتەوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی 36ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: پێویستە كێشەی مامۆستایان چارەسەربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share