پەرلەمان “دەفتەری گەندەڵكاران” هەڵدەداتەوە و هەڕەشەدەكات

كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كشتوكاڵ – ئەرشیڤ

دۆسیەی گەندەڵییەكانی هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عێراق هەڵدەدرێنەوە و لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەران هەڕەشەی دادگاییكردنی بەرپرسانیان دەكات.

سائیر عەبدلكازم جبوری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، لیژنەكەیان مكوڕە لەسەر هەڵدانەوەی دۆسیەكانی گەندەڵی لە هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.

جبوری جەختدەكاتەوە كە “هیچ كەسێك لەوانەی بەشداربوون لە وێرانكردنی كەرتی كشتوكاڵ لە عێراق هەڵاوێردناكەن” و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ هەینی بە میدیای عێراقیی وتووە، “دەنگی ناڕەزاییان گەیاندووە بە هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و وەزارەتی دەرەوە و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەوەی توركیا پشكی ئاوی عێراق بدات، بەڵام بێكەڵكە و هەمووان لە ئاست ئەو كارەساتەدا بێدەنگن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و وه‌زیری داراییش ئاماده‌ده‌بێت

بڕیارە ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی له‌باره‌ى نرخى دۆلار کۆببێتەوە. فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌…
Total
0
Share