شەقامی 30 مەتریی هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، بۆ ماوەی 90 ڕۆژ هەردوو سایدی هاتن و چوون لە شەقامی 30 مەتریی شارەکە دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، هەردوو سایدی شەقامەکە لە ترافیک لایتى ئەنجومەنى وەزیران نزیک کونسوڵخانەى فەرەنسا تاوەکو نزیک مزگەوتى حاجى حوسێن بۆ ماوەى 90 ڕۆژ دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هۆکاری داخستنی شەقامەکە بۆ تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەى ستراتیژیی ئاوەڕۆى سندوقىی شەقامی 30 مەتری – 60 مەترییە.

هەروەها هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، کە دەتوانن شەقامی 60 مەتری بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

لە عێراق یەک بەرمیل نەوت بە  30 هەزار دینار دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

لە مزگەوتێکی سلێمانی 60 قورئان دەدزرێت کە هەندێکیان زاخاوی ئاڵتونن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی…
Total
0
Share