لە ماڵێكدا رۆنی بایەعی و سابوونی رەقی تێكەڵكراون و بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایدەگەیەنێت، هێزەكانمان لە ماڵێكدا دەستیان بەسەر كارگەیەكدا گرت كە رۆنی‌ بایەعی‌‌ و سابوونی‌ ڕەقی‌ تێكەڵكردووە و بە رۆنی‌ زەیتی‌ زەیتون بە شێوەی‌ ئۆنلاین لە رێگای‌ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە فرۆشتوویەتی‌ بە هاوڵاتییان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكیدا کە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانی‌ پۆلیس كارگەیەكی‌ ساختەی‌ دروستكردنی‌ زەیتی‌ زەیتونیان ئاشكراكرد كە ڕۆنی‌ بەشەخۆراكی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان (بایەعی‌‌)و سابوونی‌ ڕەقی‌ تێكەڵكردووە و بە ڕۆنی‌ زەیتی‌ زەیتون بەشێوەی‌ ئۆنلاین و لە رێگای‌ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بە هاوڵاتییانی‌ فرۆشتووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای‌ ئەوەی‌ ئەمڕۆ لە گەڕەكی‌ بەختیاری‌ تازە لە شاری‌ سلێمانی‌ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و بووە هۆی‌ گیانلەدەستدانی‌ كەسێك، دەستبەحێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ رووداوەكە، پاش ئەوەی‌ كەشف ‌و هێڵكاری‌ بۆ شوێنی‌ رووداوەكە ئەنجامدراو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكرد، هێزەكانی‌ پۆلیس گومانیان لە هەندێك ئامێر و كەرەستە كرد كە لەماڵەكەدا هەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئەنجامی‌ لێكۆڵینەوەكانی‌ پۆلیسدا دەركەوت كە لەو ماڵەدا كارگەیەكی‌ ساختەی‌ دروستكردنی‌ زەیتی‌ زەیتون هەبووە كە ڕۆنی‌ بەشەخۆراكی‌ مانگانەی‌ هاوڵاتیان (بایەعی‌‌)و سابوونی‌ ڕەقی‌ تێكەڵكردووە و بە رۆنی‌ زەیتی‌ زەیتون بە شێوەی‌ ئۆنلاین لە رێگای‌ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بە هاوڵاتیانی‌ فرۆشتووە و لە ئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵێنەوە دەستبەسەر ئامێرو كەلوپەل‌و ماددە بەكارهاتووەكاندا گیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئوردن ئاسمانی وڵاتەكەی بەرووی گەشتە ئاسمانییەكاندا دادەخات

بابەتی دواتر

ئاسمانی عێراق بە رووی گەشتە ئاسمانییەكاندا داخران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە لە هەڵەبجە روویدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە سنووری پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند و لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستیان پێکراوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی…
زیاتر ببینە

د. ئالان فەرەیدون ئازادکرا

ئەمڕۆ د. ئالان فەرەیدون دوای رۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازادکرا، سەرچاوەیەکیش ئاشکرایدەکات بەهۆی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی…
Total
0
Share